زاری کرمانجی
کەمێک بەر لە ئێستا، کاسبکارێکی دەڤەری برادۆست لە نزیک کوێستانی بەربزین بەهۆی پێدا تەقینەوەی تی ئێن تی بەسەختی بریندار بوو .
کاروان قادر مامی بریندارەکە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” برازایەکم بەناوی ” حەکیم مامند قادر ” تەمەن 31 ساڵان دانیشتیو گوندی شیوەگەرمک لە ئەنجامی پێداتەقینەوەی تی ئێن تی جەستەی بە تایبەت قاچەکانی برینداربوونە و ئەگەری لەدەستدانی پەنجەی قاچەکانی هەیە .
زیاتر گووتی:” ئەمڕۆ چەند کاسبکارێک کە یەکێک لەوان حەکیمی برازام بووە، دەچنە کوێستانی خوار لە دەڤەری برادۆست بە ئۆتۆمبێل بەسەر تی ئێن تی دەکەون، بەسەختی بریندار دەبێت .
گووتیشی:” دوای چارەسەری سەرەتایی لە بنکەی تەندروستی سیدەکان، ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی کراوە لە سۆران .

































































