شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
لە گوندی نجۆمبێی له تانزانیا پیاوێک بە ناوی ئێرنێستۆ کاپینگا دەژی کە خاوەنی ژمارهیهك ژنه, ماڵەکەی وەک گوندێکی بچووک وایە. خانوویەکی بۆ هەریەک لە ژنەکانی دروست کردووە، دانیشتوانی ئەو ماڵانەش کاروباری ڕۆژانەیان ئەنجام دەدەن و ئاگاداری دەیان منداڵن.
ئەم پیاوە لەسەر ئامۆژگاری باوکی دەستی کرد بە فره ژنی و زیادكردنی منداڵ بۆ ئەوەی خێڵەکەیان فراوانتر بکات. لە ساڵی 1961 ژیانی هاوسەرگیری دەستپێکردووە و ژمارهی ئهوانهی هاوسهرگیری لهگهڵ كردوون گەیشتووەتە 20 ژن. ئێستا ٤ لەو ئافرەتانە مردوون یان جیابوونەتەوە لەم پیاوە. بەڵام ١٦ ژنی دیکە کە ٧یان خوشکن، تا ئێستاش لەگەڵ ئێرنێستۆ دەژین.
ئێرنێستۆ دەڵێت “هەموو ژنەکانی پێکەوە کاردەکەن، کاری ماڵەوە دەکەن، کشتوکاڵ دەکەن، پێکەوە نان دەخۆن زۆر بە باشی ژیانییان بەڕێوەدەبەن”.هەموو ئەندامانی ئەم خێزانە بۆ بژێوی ژیانیان پشت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ئاژەڵەکانیان دەبەستن، بەشێک لە بەرهەمەکانیان دەفرۆشن یان بازرگانی پێوە دەکەن.
ئێرنێستۆ کاپینگا دەڵێت “من خۆم هیچ شتێکی تایبەت ناکەم و ئەوە ژن و منداڵانن کە هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ دەکەن”.
ئێرنێستۆ کاپینگا خاوەنی 104 منداڵ و 144 نەوە، تەنها توانیویەتی ناوی 50 منداڵیان لەبیربێت. بێگومان ٤٠ منداڵ و نەوەکانی بەهۆی نەخۆشی و ڕووداوی ئۆتۆمبێلەوە لەدەستداوە، ئەگەرنا ئێستا خێزانەکەی گەورەتر دەبوو.

































































