زاری کرمانجی
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
عەباس عێراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان دەربارەی چهند پرسێكی هەردوولا كرد، لەوانەش پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان، لەوانەش ئاڵوگۆڕە ئابووری و بازرگانییەکان، بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کران و بیروڕایان لەسەر گۆڕدرایەوە.
هەروەها هەردوولا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گرنگیی بایەخدانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆیی (خۆڕسک) لە ناوچەکەدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.

































































