ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی 13-5-2026، لە سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران، لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانسی زانستی بۆ یادی سەد ساڵەی زاری كرمانجی بەڕێوەچوو.

25-5-2026، سەد ساڵ بەسەر یادی دامەزراندنی زاری كرمانجی لە قەزای رواندز تێدەپەڕێت و بڕیار وایە لەم رۆژەدا چەندیت لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی لە بارەی كۆواری زاری كرمانجی و حوسێن حوزنی موكریانی لە لایەن توێژەرانەوە بخرێتەڕوو، هەروەها چەندین چالاكی رۆشنبیری، هونەری، ئەدەبی ئەنجام بدرێت و چەند رۆژێكی پر چالاكی لە قەزای رواندز بەڕێوەبچێت.
ئامادەكارییەكانی ئەم كۆنفرانسە زانستییە لە لایەن زانكۆی سۆران و بە بەشداری ژمارەیەك لە رۆشنبیران و نووسەران رێكدەخرێت.
































































