موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
ماوەیەكە قەیرانی غاز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بووە، هاووڵاتییان بەمەبەستی بەدەستهێنان و گۆرینەوەی غاز لە كارگەكان نۆرەیەكی زۆریان گرتووە، داوا دەكرێت بەردەم كارگەكانی غاز چۆڵ بكرێت .
لەو بارەیەوە، ئەمیر شانەدەری بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” پێویستە هاووڵاتییان هاوكارمانبن تا بتوانین ئەو بڕە غازەی هەیە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هاووڵاتییان دابەشی بكەین .
زیاتر گووتی :” بەم شێوەی ئیستا نۆرەگرتن لەبەردەم كارگەكان ناتوانین لەوێ دابەشی بكەین، بۆیە تا هاووڵاتییان لەوێ بمێننەوە هیچ غازێك دابەش ناكەین، چونكە بەم شێوەیە سەرجەم هاووڵاتییان سود مەند نابن لە غازی حكوومی .
گووتیشی:” داواكارین لە هاووڵاتییان هاوكارمان بن تا بتوانین غازیان بۆ ببەینە بەردەم ماڵەكانیان و چیتر گرفتیان بۆ دروست نەبێت .
































































