محەممەد مەحموود- سۆران :
بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم مانگەوە کارەبای تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ببێتە 24 کاتژمێری ، کەچی ئەو دۆخە نەخوازراوەی هاتۆتەئاراوە پلانی کارەکانی تیمی پڕۆژەی رووناکی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دواخست، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆرانیش دەڵێت ” ئەگەر دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت ئەوا لە سەرەتای مانگی 4 کارەبای تەواوی ئیدارەی سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری.
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران لە لێدوانێکی تایبەت بە زاری کرمانجی راگەیاند” لەم چەند ڕۆژە کارەبای 24 کاتژمێری له سۆران و دیانا نەکوژاوەتەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیش لە تەواوی قەزاکانی ئیدارەی سۆران زیاتر بووهو قۆناغ به قۆناغیش کار لەسەر ئەوە دەکرێت کارەبا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دوای گەیشتنەوەی غازی پێویست بۆ تەواوی وێستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا”.
لەسەر پڕۆژەی رووناکیش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەی گشتی کارەبای سۆران ئاماژەی بەوەدا، بڕیار بوو لە سەرەتای ئەو مانگەوە کارەبای چەند شوێنێکی تری ئیدارەی سۆران ببێته 24 کاتژمێری، ڕێکارەکان تەواو کراون، بەڵام ئەو دۆخەی هاتە پێشەوە وایکرد دروست لەو کاتە کارەبای ئەو شوێنانەی ماون نەبێتە 24 کاتژمێری، لە سەرەتای مانگی 4 کارەبای تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە 24 کاتژمێری.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەندین لێدواندا ئاماژەی بەوەداوە” تاکۆتایی ئەمساڵ کارەبای تەواوی کوردستان بە تەواوی پارێزگاو ئیدارەسەربەخۆکان دەبێتە 24 کاتژمێری.
































































