ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند ” سەرەڕای بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی یاسایی، بەڵام هێشتا ململانێ و ڕێککەوتنی سیاسیی پشت پەردە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
هۆشیار زێباری لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەم و دووەم بە شێوازێکی لەسەرخۆ و لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و کاتییەکاندا دەستیپێکردووە”.
هۆشیار زێباری جەخت لەوە دەکاتەوە، کێبڕکێیەکی ئاشکرا لە نێوان لایەنەکاندا هەیە، بەڵام هاوکات ڕێککەوتن و سەودا سیاسییەکانی پشت پەردەش بەردەوامن و ئەگەری ڕوودانی سوپرایزی چاوەڕواننەکراو لە ئارادایە.
هەروەها دەڵێت” سەرجەم کاندیدەکان لە لایەن شەقام و هاووڵاتیانەوە بە وردی چاودێری دەکرێن و دەخرێنە ژێر وردبینییەوە”.

































































