مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ماوەیەكە دەسەڵاتدارانی توركیا و میدیاكانی ئەو وڵاتە، بانگەشەی ئەوە دەكەن كە تۆڕێكی فراوانی مۆساد لە ناوخۆی توركیا خەریكی كۆكردنەوەی زانیارییە لەسەر لایەنگرانی حەماس و چالاكوانانی فەلەستینى .
دەزگای هەواڵگریی توركیا، ڕۆژی پێنجشەممە 2ـى تشرینی دووەمی 2025، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كەسێكیان دەستگیركرد كە زانیاری لەسەر چالاكوانێكی فەلەستینی بۆ مۆساد كۆكردووەتەوە.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەكانی توركیا، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت)، داواكاری گشتی و ئاسایشی ئیستەنبوڵ، كەسێكیان بە ناوی “سەركان چیچەك” كە ناوی ڕاستەقینەی (محەممەد فاتیح كەلەش) دەستگیركراوە كە كاری سیخوڕی بۆ مۆساد كردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، چیچەك ماوەی چوار ڕۆژ چاودێریی چالاكوانێكی فەلەستینی دانیشتووی ئیستەنبوڵی
كردووە و سەركەوتوو نەبووە لە كۆكردنەوەی زانیاریی لەسەری .

































































