بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت لە هەندێک ناوچەش خۆڵبارین دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 3ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێک ناوچە پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات ڕۆژی پێنجشەممە، 4ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبیت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری خۆڵبارین هەیە، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی چوارشەممە،3ـی ئەیلول.
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
































































