بەختیار سەباح-چۆمان:
لە سنووری قەزای چۆمان چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن.
ئەحمەد بارزان عەلیکۆ، قایمقامی قەزای چۆمان لەمبارەیەوە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لە گوندی ئاشی بڕەگویز پڕۆژەی دروستکردنی جۆگەی کراوەی ئاودێری و كۆنكرێتکردنی كۆڵانەكانی بە بڕی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێن”.
گووتیشی: ” هەروەها پڕۆژەی تێکەڵەڕێژ کردنی ڕێگەی کوێستانەکانی گوندی ناوەندە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران جێبەجێ
دەکرێت”.

































































