مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە گوێڕەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی، ئێران داوای لە ڕووسیا كردووە دوای پێدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 300، سیستەمی پێشكەوتووی ڕاداری دوور مەوداشی پێ بدات .
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە ئێران داوای چەك و پێداویستیی پێشكەوتووی سەربازیی لە ڕووسیا كردووە.
لە ڕاپۆرتەكەی تایمز هاتووە “دوای پێدانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 300 بە تاران، ئێستا ڕووسیا دەستی بە پێدانی سیستەمی پێشكەوتووی ڕاداری دوور مەودای بە ئێران كردووە.”
ڕۆژنامەكە ئاشكراشی دەكات، سێرگێی شۆیگۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا لە تارانە و ئەگەر هەیە ڕێككەوتنی نوێ بكرێت لەسەر كڕینی چەك و سیستەمی پێشكەوتووی زیاتر لە ڕووسیا .
چاودێرانی سیاسیی و سەربازی پێیان وایە كە ئێران بەر لە هێرشەكەی بۆ سەر ئیسرائیل ترسی لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل هەیە، بۆیە دەیەوێت بەر لە هێرشەكە سیستەمی بەرگری لە وڵاتەكەی بەهێزتر بكات .

































































