زارى کرمانجى:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣٠ى تەممووزى ٢٠٢٤، له ڕووداوێكدا له ناوه‌ندی پارێزگاى نەجەف، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو چوار کەسى دیکەش برینداربوون.
بەپێى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌جه‌ف، به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ، له ناوچه‌ی قهزوینیه، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه باوكێك و كوڕه‌كه‌ی به گولە كوژران و چوار كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون و هێزێكی ئه‌منی گەیشتووەتە شوێنی ڕوداوه‌كه.
سەرچاوەکە باسى لەوەکردووە، “داب و نه‌ریتێكی كۆنی عه‌شایه‌ری عێراقی هەیە، کە هاوسه‌رگیری كچێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی غه‌ریبه له‌ناو خێڵه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات. كوڕی خاڵی كچه‌كه یان ئامۆزای كچه‌كه ڕێگری ده‌كات له شوكردنی ئه‌و كچه به كه‌سێكی دیكه، جگه له خۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌بێ هاوسه‌ر بمێنێته‌وه، ناكۆكیهكهش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕو ئاڵۆزی لێكهوتۆوەتهوه”.

































































