زاری كرمانجی-سۆران:
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە قوربانییەکانی ڕووداوەکەی شاری سۆران دەپرسێتەوە و ئامادەیی ڕێکخراوهكهیان بۆ پێداویستیی چارەسەری برینداران دەربڕی.
ئهمڕۆ شهممه 9ی 12ی 2023، وهزارهتی تهندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تییدا هاتووه، بەمەبەستی دەربڕینی ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی چارەسەری برینداران، ئەمڕۆ د. وائیل حهتاحیت هەڵسوێنەری کاروبارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهان WHO لە عێراق پەیوەندی بە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی سۆران بۆ ڕوداووی سوتانی باڵاخانەی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران و ئامادەیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهان WHO بۆ پێداویستی چارەسەری برینداران دەربڕی.
ئهوهش خراوهته ڕوو، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، سوپاسی هەماهەنگی بەڕێزیان و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهان WHO کرد، هیوایان خواست خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ برینداران ببەخشێت.

































































