سروە عومەر مەلا شێخ حەسەن
قوتابی قۆناغی چوار- بەشی مێژوو- لە زانکۆی سۆران
لەحوزەیرانی ساڵی ١٩٢٠ لەئەنجامی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، ناوچەکانی عێراقیان خستە ناسەقامگیریەوە . کە بەشۆڕشی بیست ناودەبرێت لەلایەن هەندێ لەمێژوو نوووسان. بێگومان هۆکارەکانی شۆڕشی بیست لەعێراق ئەوانەی لێیان کۆڵیوەتەوە زیاتر هۆکاری زوڵم و زۆرداری حاکمە سیاسییەکانی ئینگلیزو قبوڵ نەکردنی دەسەڵاتی داگیرکاری لەلایەن عێراقیەکانەوە. لەئەنجامی بوونی هەستی نیشتیمانی ونەتەوەییەوە، هاندرابوون ڕازی نەبن بە بەتاڵان
بردنی سەروەت و سامانی عێراقییەکان .
هەروەها کۆمەلێک هۆکار وایکرد کە شۆرش دەستپێبکات لەعێراق لەوانە، جیاوازی هەردوو ڕژێمی بەریتانی و عوسمانی، لەبەڕێوەبردنی کارەکانیان لەعێراق کاریگەری کردووە بەسەر ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی خێلەکان یەک ناگرێتەوە. وە ئەم پەیڕەو کردنەیان پێ قبوڵ نەبوو، چونکە لەهەندێ کاتدا مامەڵەی بەریتانیەکان دەبووە مایەی سووکایەتی سەرۆک خێلەکان. کە بەر لەم قۆناغه خاوەن دەسەڵات بوون، لەم سەردەمە دەسەڵاتیان لەقالب درابوو بۆیە ناچار بوون ڕاپەرن.
ڕۆڵی ئاراستەکەرەکان وەکو پیاوانی ئاینی ، وتاربێژ ، شاعیر ، مامۆستا لەبەر ئەوەی لەسەردەمی عوسمانیەکان سوڵتان لەخۆیانی نزیکردبوونەوە ، بەڵام ئینگلیز لەمەدا سەرکەوتوو نەبوو، بەتایبەت ئەفەندییەکان و پیاوانی ئاینی کە بەرژەوەندیان لەگەڵ یەکتر کۆی دەکردنەوە چونکە ئەمانە بەهاتنی ئینگلیزەکان بێکار دەمانەوە.مردنی (سەیدکازم ئەلیەزدی) لەساڵی ١٩١٩ (میزا محەمەد تەقی شیرازی) لەجێگای ئەودا وەکو مەرجەعییەتی ئاینی شیعەکان، لەبەر ئەوەی ئەم پیاوە هانی خەڵکی دەدا دژی ئینگلیزەکان. جێبەجێنەکردنی ئەو بەڵێنانەی کە ئینگلیزەکان لەسەرەتای هاتینیان دابوویان، کاریگەری ئەو ڕوداوانەی لەناوچەکەو جیهان ڕوویاندا، وەکو شۆڕشی عەرەبی لەحیجاز ، بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی تورکی بەسەرۆکایەتی مستەفا کەمال، شۆڕشی میسر لە ساڵی ١٩١٩ بەسەرۆکایەتی سەید زەغلول شۆڕشی ئۆکتۆبەر لەڕوسیا. کاریگەری ئەو عێراقیانەی کەبەشداریان کردبوو، لەدامەزراندنی حکومەتی عەرەبی لەسووریا بەسەرۆکایەتی مەلیك فەیسەڵ . دواتریش گرتنی (شێخ شەعلان ئەبولجون) سەرۆک هۆزی زەڵم، بەهۆکاری دەسپێکردنی ڕاپەرینەکە دادەنرێت. گەرچی ئینگلیزەکان هەوڵیاندا ڕێگری بکەن لەسەرەتاکانی ڕۆژانی یەکەم تێدا سەرکەوتوو نەبوون، لەبەر ئەوەی لاوازی هێزەکانی بەریتانیا لەئەنجامی بڕیارەکانی جەنەڕاڵ (هاڵدین) کە ڕێگای دابوو ژمارەیەکی زۆر لەسەربازەکانی بەریتانیا بەمەستی گەشت گوزار سەردانی ئێران بکەن . بوونی چەکێکی زۆر لە لای عەشیرەتەکان کە لەجەنگی یەکەمی جیهانی بۆیان مابووە ، لەگەڵ پارەیەکی زۆر بۆیان، سەرباری ئەوه شارەزای زۆریان هەبووە لەشەڕدا. بڵاوبوونەوە هەڵەوکانی سەرکەوتنی هێزە چەکدارەکان بەناوچەکەدا. چونە پاڵی کۆمەلێک بۆ بەدەستهێنانی تاڵان و وێرانکاری. هەروەها کاریگەری ئاینی .
بەهاتنی مانگی ئابی ١٩٢٠ بەریتانیا بەتوندی بەرپەچی خۆنیشاندانەی بەغدای دایەوە، تا والێهات ناڕەزایی جەماوەریی ڕێکخراو کارێکی ئەستەم بێت ، بەهۆی گەورەی هێزەکانی بەریتانیاو چاڵاکی و هەواڵگیری بەڵام لەدەرەوەی بەعدا بەرهەڵستکاریی زیاتر بووبوو، لەمانگی ئایار سەرۆک هۆزە گەورەکانی ناوچەی فورات دەستیان کرد بەگفتوگۆکردن لەبارەی کارکردن دژی هێزی داگیرکاری بەریتانیا.لەبەر ئەم هۆکارانە، هەندێکیان پەیوەندیان هەبوو لەگەڵ ناوەندەکانی ئۆپۆزسیۆن نەجەف و کەربەلا ، هەروەها هۆکاری ناوەخۆیی هەبوو ، کە دەرکەوت کە هێزەکانی بەریتانیا بەشێوەیەکی چڕ بڵاونەکرابوونەوە. ئەمەش وایکرد عێراقیەکان بگەنە ئەو بڕوایەی کەشۆڕشی چەکداری نەک هەر بەریتانییەکان لەعێراق دەکاتە دەرەوە ،بەڵکو یارمەتی دەر دەبێ لەپەلەکردن ڕۆیشتینیان.
لەکۆتایی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٠ زنجیرە ڕووداوێک و شۆڕشی چەکداری سەری هەڵدا ، پاش دەستگیرکردنی کوڕی ئایەتوڵڵا شیرازی ، دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دەستیان کرد بەدەستگیرکردنی ژمارەیەک لەسەرۆک هۆزەکان لەناوەڕاستی فوڕات ، کە کاریگەری پێچەوانەی هەبوو شۆرشەکە زیاتر بەهێز تر بوو، بەهێزیەکەی دەگەڕایەوە ،بۆ لاوازی سەربازگە بەریتانیەکان لەناوچەکەو ئەو پەیوەندیە بەتینەی لەنێوان سەنتەرە ڕوحیەکانی شیعە لەنەجەف و کەربەلا لەنێوان ئەو هێزە چەکدارانەی بەرامبەر بەریتانیا وەستا بوون. لەکۆتایدا بەشێکی زۆری ناوچەی ناوەڕاستی فوڕات کەوتە دەستی بەرهەڵستکاران ، ئەو پاشەکشەی بەریتانیا بووە ، هاندەرێک بۆ پەرەسەندنی شۆڕش درێژبوونەوەی بۆ هۆزەکانی باشووری فوڕات. ناوچەکانی باشور ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای بەغداشی گرتەوە ، ، دەستگرتیان بۆشارەکانی سنووری ئێران وایکرد ، بەرهەڵستی دروست بوو هیچ هاوکاری لەنێوان هۆزە عەرەبیەکان نەبوو ، شۆڕشگیران هەتا دوور کەوتبانەوە لەناوچەکەیان پاڵپشتیان کەمتر دەبوو.
بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەماوەی چەند مانگێکدا شۆڕش دامرکایەوە بووە مایەی دڵخۆش بووونی بەریتانیا ، هەروەها تێروانیی سەرکردە ناوەخۆییەکان .بۆ چۆنیەتی کاریگەری بەریتانیا بەسەر شۆڕشەکەیان ڕۆلی هەبوو لەوەی شۆڕش بەرپابکرێت ، بۆیە سەرۆک هۆزەکانی هەردوو ناوچەی کوت وعیمارە نەک نەهاتنە ڕێزی شۆڕش بەڵکو دژایەتیان دەکرد، چونکە بەریتانیا هەندێ دەستکەوتی بۆ دابین کردبوون . سنووری جوگرافی شۆڕش وایکرد لەساڵی ١٩٢٠ بەریتانیەکان بتوانن خۆیان ڕێک بخەنەوە ، پەلامار بدەنەوە ، ئەو شوێنانەی لەدەستیان دابوو بیگرنەوە، بەخۆ بەدەستەوەدانی نەجەف و کەربەلا دوا پێگەکانی شۆڕش لەناوبردران .
لەدەرئەنجامدا هەموو ئەو هەنگاوانە پێچەوانە بوونەوە لەبەر ئەوەی ،نەبوونی سەرۆکێک بۆ سەرکردایەتی کردنی شۆڕشەکە ململانیی نێوان سەرۆک هۆزەکان کە یەکتریان قبوڵ نەبوو.نەمانی ئەو پارە زۆرەی لای سەرۆک هۆزەکان بوو کە بەرەو کەم بوون دەچوو سەرچاوێک نەبوو قەرەبویان بکاتەوە . نەمانی چەک و تەقەمەنی لای شۆڕشگیران ، نرخیان گرانبوو ئاسان نەدەکڕان . واڵابوونی سیخورەکانی ئینگلیز ، زانیاریان دەربارەی چەکدارەکان و ڕووخانی ورەی جەنگاوەران دەبوو. زۆری ژمارەی کوژراو لەشوڕشگیران ، هەڵویست گۆڕینی بەشێک لەسەرۆک هۆزەکان کە بەویستی خۆیان نەهاتبوونە ناو شۆڕش ، بۆیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگی لاوازی شۆڕش هەوڵی ئاشتیان دا. لەئەنجامی ئەم شۆڕشەدا بووەهۆی تێکدانی ڕێگاو بانەکان ، تێکدانی بارودۆخی ناوچەکە، بڕینی هێلی شەمەندەفەری نێوان بەغدا و بەسڕە.
لیستی سەرچاوە
چەند لاپەرەیەک لە مێژووی عێراق ، نووسینی چارلز تریب ، وەرگیرانی محەمەد حوسێن ئەحمەد ، عبدلقادر کەلهوور ، چاپی سێیەم ، چاپخانەی ڕۆژهەڵات هەولێر.
چەند لاپەرەیەک لەمێژووی نوێ و هاوچەرخی عێراق ، ئەحمەد حەمەدئەمین ، چاپی یەکەم ، چاپخانەی ڕۆژەهەڵات ، هەولێر

































































