به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2023/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ شاندى گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى پارتى (SPD)ى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نیڵس شمید كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خاتوو ئایدان ئۆزوگوز جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، هه‌روه‌ها ڕه‌وشى ئێزدییان له كه‌مپه‌كانى ئاواره‌یى و له ناوچه‌ى شه‌نگال خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها پێویستیى یه‌كڕیزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه بۆ ناساندنى كۆمهڵكوژیى ئێزدییان به جینۆساید.
دۆخى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.































































