محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
عەلی عەبدولڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین / هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ دوای ئەوەی لە لایەن قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی جەنگی لە یەکێک لە روبارەکان لەو دەڤەرە، تیمی میکانیکەڵ و لەناوبردنی تەقەمەنییەکان (EOD)، سەردانی رووباری چامەیان لە ناحیەی شێروان مەزن کرد“.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین / هەولێر دەشڵێت:” دوای دەستکردن بە پڕۆسەی گەڕان و بەسود وەرگرتن لە ئامێری حەفارە تواندرا زیاتر لە 100 پارچە تەقەمەنی جەنگی و 2 مینی دژە کەسی لە رووبارەکە دەربهێندرێت و بگوازرێنەوە بۆ شوێنی مەبەست بۆ لەناوبردنیان”.
ئەم بەرپرسەی دەزگای مین نایشارێتەوە کە گومان دەکرێت ژمارەیەکی زیاتر تەقەمەنی لە رووبارەکەدا مابێت بۆیە کارکردن تێیدا بەردەوام دەبێت تاوەکو شوێنەکە بە تەواوی پاک دەکرێتەوە، چونکە لە وەرزی هاوین و گەرما خەڵکێکی زۆر بۆ مەلەوانی روو لە ناوچەکە دەکەن.