تانیا سۆفی-زاری کرمانجی
دەسەڵاتدارانی میسر دۆزینەوەی گۆڕێکی دێرینیان لە شاری لوکسۆر ڕاگەیاند: کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 3500 ساڵ لەمەوبەر. شوێنەوارناسەکان پێیان وایە پاشماوەی شانشینی 18ی فیرعەونەکان لەم گۆڕەدا هەڵگیراون. بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکانی میسر، ئەو گۆڕە لەلایەن توێژەرانی میسری و بەریتانیاوە لە کەناری ڕۆژئاوای نیل دۆزرایەوە، کە دۆڵی بەناوبانگی شاژن و پاشاکانی لێیە،
یەکەم توخمەکان کە لەناو گۆڕەکەدا دۆزراونەتەوە، ئەوە دەردەخەن کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شانشینی ١٨ی فیرعەونەکان ئەخناتن و توتانخامون.
شانشینی 18 بەشێکە لە مێژووی میسر کە بە شانشینی نوێ ناسراوە و لە ساڵی 1292 پێش زایین کۆتایی هات و بە یەکێک لە ساڵانی خۆشگوزەرانی میسری کۆن دادەنرێت. پیێرس لیزەرلاند لە زانکۆی کامبریج و سەرۆکی ئەنجومەنی توێژینەوەی بەریتانی ڕایگەیاند: ڕەنگە گۆڕەکە هی ژنێکی شاهانە یان شازادەیەکی بە ڕەچەڵەک توتمۆسید بێت. هەروەها بە گوتەی “موحسن کامێل”، شوێنەوارناسێکی میسری، ناوەوەی پەرستگاکە “لە دۆخێکی خراپدایە”. لە بەیاننامەکەیدا ڕوونی دەکاتەوە کە بەشێکی بە نووسراوەکانیشەوە “لە لافاوێکی دێرین لەناوچوون کە ژوورەکانی ناشتنەکانی پڕکردووە لە خۆڵ و بەردی لیمۆ”.
لەم ساڵانەی دواییدا میسر پەردەی لەسەر چەندین دۆزینەوەی شوێنەواری گرنگ لادا، گرنگترینیان لە گۆڕستانی سەقەرا بوو، لە باشووری قاهیرەی پایتەختی میسر. ئەم دۆزینەوانە یەکێک بووە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی هەوڵەکانی میسر بۆ بوژاندنەوەی پیشەسازی گەشتیاری، کە خاڵی سەرەکی و گرنگی ئەو مۆزەخانەیە گەورەی میسرییە لە نزیک هەرەمەکانی جیزە کە ماوەیەکی زۆرە دواکەوتووە.
وڵاتی میسر کە 104 ملیۆن کەسی تێدایە، بەدەست قەیرانێکی ئابووری سەختەوە دەناڵێنێت. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پیشەسازی گەشتیاری میسر لە سەدا 10ی بەرهەمی ناوخۆیی و نزیکەی دوو ملیۆن هەلی کار پێکدەهێنێت، بەڵام بەهۆی نائارامی سیاسی و پەتای Covid ئەم پیشەسازییە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.