زاری کرمانجی ـ وەرزش:
یاریزانێکی کورد کە لەبنەڕەتدا خەڵکی رواندزە و دانیشتووی شاری هەولێرە، توانیویەتی پلەی سێیەم لەپاڵەوانێتی تێنسی سەرمێز بەدەست بهێنێت.
سەردار عەبدولخالق، یاریزانێکی دێرین و بەتوانای تێنسی سەرمێزە، لەرۆژانی رابردوو بەشداری لەپاڵەوانێتیەکی سەرمێز لە وڵاتی عوممان کرد، تێیدا توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.
ئەو پاڵەوانیێتییە بەبەشداری یاریزان لەوڵاتانی جیا جیای جیهانی لە شاری مەسقەت ـی پایتەختی سەڵتەنەی عوممان بۆ یاریزانە دێرینەکان هاتە ئەنجامدان.
تەمەنی یاریزانە بەشداربووەکان لەنێوان 55 بۆ 60ساڵی بوو.
نزیکەی 1600 یاریزان له 69 لەوڵاتانی سەرجەم كیشوەرەكانی زەوی بەشداربوون، کە تایبەت بووبە یاریزانانی دێرین بەڕێوەچوو.
سەردار عەبدولخالق، توانی چوار سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەرانبەر یاریزانێکی هیندی تووشی شکست بوو.