محەممەد مەحموود – سۆران:
سبەی یەكشەممە 11 -9-2022 كاتژمێر 10 ی بەیانی لە هۆڵی د. فرسەت سۆفی ، لە دوو پانێڵدا دیداری زانستی زانكۆی سۆران بەڕێوە دەچێت.
بەرنامەی كاری ئەو دیدارە زانستییە بەم شێوەیە دەبێت، وتاری ستراتیژی زانكۆی سۆران لە لایەن دكتۆر شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران پێشكەش دەكرێت و وتاری دیداری زانستی زانكۆ لەلایەن پرۆفیسۆر د. سیروان زەند، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی دەخوێنرێتەوە.
هەر لەو دیدارە لە پانێڵی یەكەم بۆ ماوەی یەك كاتژمێر فەلسەفەی خوێندنی باڵا، بۆلۆنیا پڕۆسێس، چەمكی بە چەق كردنی قوتابی لەلایەن د.جەمال ئیسماعیل و د. عەلی یوسف و د. كارمەند عەبدوڵڵا قسە و باسیان لە بارەوە دەكرێت.
لە پانێڵی دووەم كە لەلایەن د.كارزان محەممەد بەڕێوە دەبرێت، تێیدا باس لە چەند بابەتێك دەكرێت لەوانە : رێكارە زانستییەكانی ساڵی خوێندنی داهاتوو بابەتی د. سیروان زەند دەبێت ، رێكارەكانی رێكخستنەوەی كاروباری خوێندنی باڵا لە لایەن د. سەعید ئیبراهیم پێشكەش دەكرێت ، بابەتی سێیەم لە پانێڵی دووەم باس لە رێكارەكانی رێكخستنەوەی دڵنیایی جۆری دەكات لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر شەماڵ عەبدوڵڵا پێشكەش دەكرێت كاتژمێر 12:30 كۆتایی بەو دیدارە زانستییەی زانكۆی سۆران دێت.