مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
یانەی وەرزشی هەڵۆ تاکە یانەی قەزای مێرگەسۆرە لە ریزبەندی حەوتەمی خولی پلەیەکی کوردستان لە ناو یاریگای خۆی لە شارۆچکەی بلێ میوانداری یانەی خاک کرد کە لە ریزبەندی سێی ئەو خولەیە و یاریەکە لە کۆتایدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی یانەی خاک کۆتای پێهات، هەڵۆ (0- 2) خاک.
دینۆ مکایل، راهێنەری وەرزشی یانەی هەڵۆ بە زاری کرمانجی گووت:” ساحەی ئێمە بە رێژەیەکی زۆر خراپە بەرادەیەک ناتوانین یاری تێدا ئەنجام بدەین، لە یاریگاکانی تر هیچ کێشەمان نیە یارێکی جوان دەکەین بەڵام یاریگەی خۆمان وەکو پێویست نیە ناتوانین بەدڵی خۆمان یاری تێدا ئەنجام بدەین.
دوای ئەم شکستە یانەی هەڵۆ لە ناو یاریگەی خۆی سێ خاڵی لە دەست دان و پێنج پلە دابەزی بۆ ١٢ ریزبەندی و یانەی خاک پلەیەک سەرکەوت چوو بۆ ریزبەندی ٢ خولی پلەیەکی کوردستان.