دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
بەئامانجی دیاریکردنی باشترین یاریزان لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی راپرسییەکی لەنێو هەشت یاریزانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجامدا، دەرەنجام سەمیع سەردار، بەرگریکاری یانەی هەڵۆ زۆرینەی دەنگەکانی بۆخۆی یەکلایی کردەوە.
راپرسییەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ و، ئەو یاریزانانە تێیدا بەشداربوون کە دانیشتووی ئیدارەی سۆرانن و لەساڵی 2022 رۆڵیان لەسەرکەوتنی یەکێک لەیانەکانی ئەم ئیدارەیە هەبووە.
ژمارەیەکی زۆر وەرزشدۆست پشککدارییان لەو راپرسییەدا کردبوو و، 501 کەس دەنگی بۆ باشترین یاریزان داوە، تێیدا
سەمیع سەردار، بەرگریکاری یانەی هەڵۆ متمانەی 205 دەنگدەری بردەوە و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
پلەی دووەم بەر عەلی محەممەد کاپتنی یانەی رواندز کەوت و 84 دەنگی هێناوە.
لە پلەی سێیەم ئاکۆ محەممەد ناوەڕاستکاری پێشووی یانەی سنوور و ئێستای یانەی سۆران دێت بە 60 دەنگ.
لەدوای ئەویش هاوگار سەعدی کاپتنی یانەی سۆران ـە بە 56 دەنگ.
پلەی پێنجەم بۆ رێزدار وەلی، یەکێک لەباشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان یەکلایی بوەتەوە و 45 دەنگی پێدراوە.
لەپێگەی شەشەم محەممەد حەسەن 25 دەنگی کۆکردوەتەوە، پلەی حەوتەمیش سوهەیب عومەر هێرشبەری پێشووی یانەی سۆران و ئێستای یانەی رواندز دێت و، 16 دەنگی هەیە.
دوا پلەی راپرسییەکەش ئەمیر حسێن، ناوەڕاستکاری یانەی هەڵۆیە و 10دەنگی هێناوە.
دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی، لەچەند رۆژی رابردوو راپرسی بۆ دیاریکردنی باشترین راهێنەر ئەنجامدا و، رەفیق سەعید راهێنەری پێشووی رواندز و ئێستای سۆران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.