تایبەت بە زاری كرمانجی:
لە دووای بەستنی كۆنگرەی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنی ستافێكی نوێ، گۆڕانكاری لە تەواوی لقەكانی پارتی كراوە و لەم دووایانەشدا گۆڕانكارییەكان سنووری سۆرانیش دەگرێتەوە .
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بڕیار دراوە بە گۆڕینی عەبدولواحید رواندزی بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران و لە شوێنی، بەهرام عەریف یاسین فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد وەك بەرپرسی لقی 10 دەست بەكار دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە، دووپاتیشی كردەوە، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانە، حەسەن حەدۆ بەرپرسی لقی 26ی گوڵان وەك فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگۆرد دەستبەكار دەبێت، هەروەها كرمانج عزەت قایمقامی پێشووی سۆران وەك بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە باڵەكایەتی دادەندرێت.
ئاشكراشی كرد، ئەگەری زۆر هەیە، ئەم هەفتەیە ئەو گۆڕانكارییانە بكرێن، تا ئێستاش شوێن بۆ عەبدولواحید رواندزی بەرپرسی لقی 10ی سۆران دیاری نەكراوە.