زاری كرمانجی – سۆران:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/1/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێزان ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزی فه‌ره‌نسا و مارتین یێگه‌ر باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندی یاوه‌رانی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق و كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، پرسی وزه و توانا و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م بواره‌دا، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و شاندی میوان هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پشتگیری له حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی به‌پێی ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
باڵیۆزانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی بنیاتنانی په‌یمانگه‌ی داهاتووی كولتووریی هاوبه‌شی فه‌ره‌نسی ـ ئه‌ڵمانی له هه‌ولێر له یادی شه‌ست ساڵه‌ی په‌یمانی ئه‌لیزێی دۆستایه‌تیی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیادا پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له خواستی وڵاته‌كانیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواری كولتووریدا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه بۆ یارمه‌تی و هاوكارییه‌كانیان له بواری سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری، مرۆیی و كولتووریدا، هه‌روه‌ها وێڕای خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشی، دانانی به‌ردی بناغه‌ی په‌یمانگه‌ی داهاتووی كولتووریی هاوبه‌شی فه‌ره‌نسی ـ ئه‌ڵمانی له هه‌ولێر به هه‌نگاوێكی گرنگی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه كولتوورییه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.