گولستان بەهجەت-زاری كرمانجی:
زۆر له شۆفێران پرسیاری ئەوە دەكەن، ئایا ڕەنگ كوالێتی هایدرۆلیك دیاری دەكات، لە وەڵامدا شارەزایەكی بواری ڕۆنگۆڕین دەڵێ، نەخێر، چونكە چەندان ڕەنگی جیاوازمان هەیە بۆ هایدرۆلیك، بەڵام هەموویان یەك كار دەكەن، ئەویش چەوركردن و پاراستنی گێڕە.
شارەزایەكی بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ “زاری كرمانجی” گووتی: ” بەشێوەیەكی گشتی ڕەنگمان زۆرە بۆ هایدرۆلیك، هەمانە “سەوزی كاڵە و سەوزی تۆخە، زەردە، سوورە” زۆر كەسیش دەڵێن، چونكە پێشتر هایدرۆلیكی سەوز یان زەرد یان سوورم تێكردووە و دەبێ هەمان ڕەنگ بێ، ئەمە ڕاست نییە، گرنگ ئەوەیە كوالێتی ئەو هایدرۆلیكەی بۆ گێڕەكە بەكاری دەهێنیت باش بێ، گرنگ نییە چ ڕەنگێك دیاری دەكەیت”.
دەشڵت: “پێویستە ئاگاداری كوالێتی بین، چونكە ئێستا فرتوفێل زۆر بووە و بە ڕازاندنەوەی ئەو قەپاغەی هایدرۆلیكەكەی تێدایە، بە بریقەداری ڕەنگەكەی خەڵك هەڵدەخەڵەتێنن و دەڵێن كوالێتی بەرزە كە راستییەكەی وانییە، كەوایە با بە رەنگ هەڵنەخەڵەتێن، چونكە رەنگ هیچ پەیوەندییەكی بە كوالێتییەوە نییە، پێویستیشە لەلای كەسێك هایدرۆلیك بگۆڕی كە شارەزا و متمانە پێكراو بێ، بۆ ئەوەی تووشی كێشە نەبیت .