زاری كرمانجی-سۆران:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارە سبەی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان، هەنگاوەكانی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەستپێبكات.
وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” سبەی دوو شەممە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئەنجام دەدرێت، بەپشت بەستن بەدوای كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتیمان وەك لە پەیامی كۆبونەوەكە هاتبوو پێویستە پەرلەمانی كوردستان هەنگاوەكانی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەستپێبكات و پارتی ئامادەی گفتوگۆیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان”.
گووتیشی، بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئەركەو گفتوگۆ لەسەر ئالیەتی چارەسەری گرفتەكانی بەردەم هەڵبژاردن كۆبوونەوەكە بەرێوەدەچێت.