پارێزەر لانە ئامانج
هاوسه‌رگیری مسیار گرێبه‌ستێكه له‌نێوان دووكه‌سی پێگه‌یشتوو به‌ئاماده‌بوونى دوو شاهێد ئه‌نجام ده‌درێت وه شاهێده‌كان ئه‌و بابه‌ته لاى خۆیان به نهێنى ده‌هێڵنه‌وه، نابیت ئه‌م هاوسه‌رگیریه لای كه‌س باس بكه‌ن
له هاوسه‌رگیرى مسیار ئافره‌ت ده‌ست به‌ردارى كۆمه‌لێك مافى شه‌رعى خۆى ده‌بێت وه‌ك بژێوی و مافی نیشته‌جیبوون و به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی پیاوه‌كه له‌لاى ژنه‌كه
ماوه ماوه له نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا باس له مسیار ده‌كرێت و دهورژێندرێت، له‌م لا و له‌و لا باسی شه‌رعی بوون و شه‌رعی نه‌بوونی ده‌كرێت، بێ ئه‌وه‌ی باسی لایه‌نه یاساییه‌كه بكرێت. لێره‌دا روونی ده‌كه‌مه‌وه هاوسه‌رگیری مسیار به پێی یاسا چۆنه؟
به پێ یاسای بارى كه‌سى عێراقی له مادده‌ی سێیه‌م یه‌كجۆره هاوسه‌رگیرى ئاماژه‌ى پێكراوه كه به‌و شێوه‌یه پێناسه ده‌كرێت و دهڵێَت : هاوسه‌رگری گرێبه‌ستێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه له نێوان ژن و پیاودا كه به‌و هۆیه‌وه هه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی دیكه به پێى شه‌رع حه‌لال ده‌بێت، مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی سۆز و به‌زه‌یی و به‌رپرسیاره‌تی هاوبه‌ش به‌پێ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه.
هه‌روه‌ها له ماده‌كانی یه‌كه‌م و حه‌فته‌م و ده‌یه‌م و بیست دا له یاسای باری كه‌سی مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری و ئه‌ركی هاوسه‌ران به‌رامبه‌ر یه‌كتر روون كراوه‌ته‌وه
كه‌واته له یاسای باری كه‌سی عێراقى بۆمان روون بۆته‌وه له رووی یاساییه‌وه هاوسه‌رگری مسیار رێگه‌پێدراو نیه.
مه‌به‌ست له حه‌رام بوون و حه‌لال بونی هاوسه‌رگیری میسیار له‌رووی شه‌رعه‌وه بۆچوونى جیاواز له راى هه‌ندێك له زانایانى ئاینىدا هه‌یه ، هه‌یانه به كۆمه‌ڵێك مه‌رجى شه‌رعى په‌سندى ده‌كات و رایه‌كه‌ى دیكه به‌ته‌واوى ره‌تى ده‌كاته‌وه
له‌دوا فه‌توای ئه‌نجومه‌نی بالای فه‌توای یه‌كیتی زانایانى هه‌رێمى كوردستان ده‌لێت، زه‌واجی مسیار پیچه‌وانه‌ی عورفی كۆمه‌لگای كوردیه و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه گونجاو نیه و به په‌سندی نازانینن به هۆی نه‌گونجانی له‌گه‌ل مهقاصیدهكانی هاوسه‌رگیری له ئیسلامدا یه‌كناگرنه‌وه بۆیه ره‌تكراوه‌ته‌وه
هه‌رچه‌نده له كوردستان هیچ حاله‌تێكی مسیار به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا نه‌كراوه و له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا ئه‌وه‌نده باسی هاوسه‌رگیری مسیار و پشتگیری له‌و جۆره هاوسه‌رگیریه تا ئێستا كه‌سێكمان نه‌بینیوه بێته سه‌ر شاشه‌كانی تیڤی یان تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و بلێن هاوسه‌رگیری مسیاریان ئه‌نجام داوه. بۆیه هاوسه‌رگیری مسیار خۆی جێگه‌ی گومانه یان هیچ كه‌سێك ئه‌نجامی نه‌داوه و یان به هه‌ر هۆكارێك باس نه‌كراوه. باس نه‌كردنی هاوسه‌ر گیری مسیار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو هۆكار،
یه‌كه‌م : عه‌یبه و شه‌رمه له ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیریه‌ك كه له كۆمه‌ڵگای كوردی جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نیه، ئه‌وه‌ش خۆی جێگه‌ی گومان دروست ده‌كات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاوسه‌رگیریه‌كه.
دووه‌م: زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆخۆی له رووی یاسایه‌وه تاوانه.
به‌م جۆر و شێوه‌یه‌ی باسی هاوسه‌رگیری مسیار ده‌كرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوسه‌رگیری مسیار مامه‌له‌كان و جۆره‌كانی له گه‌ل ئه‌حكامه‌كانی یاسای باری كه‌سی عێراقی به‌ركار ناگرێته‌وه، كه ته‌واوی ئه‌رك و مافی ژن و مێرد له پێش و دووای هاوسه‌رگیری روون كراوه‌ته‌وه له یاسای باری كه‌سی. هه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌ك له‌گه‌ل ده‌قی یاسا و شه‌رع یه‌ك نه‌گرێته‌وه به هاوسهرگیریهكی نا په‌سه‌ند و رێگه پێنه‌دراو داده‌نرێت.
هاوسه‌رگیری میسیار سزاكه‌ی له‌رووی یاسایه‌وه چیه؟
هه‌ر هاوسه‌رگیریه‌ك به پوچه‌ل حساب كرا له رووی یاساییه‌وه سزایه و به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
به پێی مادده‌ی 376 له یاسای سزادانی عێراقی، هه‌ر كه‌سێك گرێبه‌ستی ماره‌بڕینی بۆ خۆی ئه‌نجام دابێت له گه‌ل ئه‌وه‌ی زانیبێت كه به هۆی هه‌ر هۆكارێك ئه‌و گرێبه‌سته له رووی شه‌رع یان یاسا پوچهله به به‌ند كردن سزا ده‌درێت، كه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیادتر نه‌بێت .