مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی:
ڕاهێنەری یانەی وەرزشی هەڵۆ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئامادەین بۆ یاریكردن لەگەڵ یانەی خاك و چەندین جار یاریمان لەگەڵ ئەو یانەیە كردووە و تیمێكی بەهێزن، بەڵام ئێمەش تەواو خۆمان ئامادە كردووە تا بتوانین سێ خاڵ بەدەست بهێنین چونكە یانەی خاك خاوەنی ١٥ خاڵە و یانەی هەڵۆ خاوەنی ١١ خاڵە، ئەگەر لەم یارییەدا سەركەوتن بەدەست بهێنین ڕاستەوخۆ دەبین بە خاوەنی ١4 خاڵ،”
ئەمڕۆ ڕۆژی یەكشەممە ٢٢-١-٢٠٢٣ لە یاریگەی هەڵۆ، كاتژمێر ٢ دوای نیوەڕۆ یارییەكە بەڕێوە دەچێت
دینۆ میكایل، ڕاهێنەری یانەی وەرزشی هەڵۆ باس لەوەش دەكات :” قۆناخی دووەم بە شێوازێكی نوێ بەشدار دەبین و چەند گۆڕانكارییەكمان كردووەو سێ یاریزانی نوێمان هێناوەو دوو لە یاریزانەكان خەڵكی ئێرانن و ئەوەی تریان خەڵكی سێمێلە، واتە بە شێوەیەكی گشتی ئێمە وەكوو یانەی هەڵۆ ئامادەین بۆ قۆناخی دووەم.”