پشتیوان کەریم-حاجی ئۆمەران:
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەبارەی جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند کە هەریەک لە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامی هەیە.
سیروان حوسێن دەڵێ:” تەواوی جۆرەکانی کاڵا و شتومەک و خۆراک لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاوردە دەکرێت و بۆ هاوردەکردنی بەروبوومیش کار بە ڕێنمایییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین و هیچ جۆرە بەروبوومێکی وەرزی زستانەش قەدەخە نەکراوە، تەنیا لە وەرزەکانی دیکە لە کاتی پێگەیشتنی بەروبوومی جووتیاران قەدەخە دەکرێت و زۆرێکیشیان باجی زیاتریان دەخرێتە سەر.”
ئەو بەرپرسەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشکراشی کرد:” جموجۆڵی گەشتیاری بەردەوامی هەیە و زۆرێک لە هاووڵاتییان بەمەبەستی گەشتیاری یان خوێندن و نەخۆشی سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارە فەرمییەکان ڕێگەیان پی دەدرێت.”