پشتیوان کەریم-سۆران:
ئەمڕۆ یەک شەممە، بۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئیدارەی سۆران و سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار 927 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەراورد بە دوێنێ دوو شەمە بۆ هەر مسقاڵێک بڕی دووهەزار دیناری دیکە رووی لە بەرز بوویەوەکردووە، هاوکات ڕۆژ بەرۆژیش بەهای زێڕ گۆڕانکاری بەسەر دادێت .”
نرخی عەیارەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 510هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 468 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 447 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 383 هەزار دینارە