زاری كرمانجی-سۆران:
هاوار محەمەد بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئاماده‌یی نیشاندا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له سەر بنەمای دەرئەنجامەکانی ساڵی 2013ئەویش له پێناو ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەبچێت و هیچ بیانوویه‌ك بۆ دواخستنی نەمێنێت”.
گووتیشی: ” بابه‌تی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن،لە رابردودا بۆیه پێداگیریمان لەسەری دەكرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بكرێت، نه‌وه‌ك به‌و مانایه‌ی پارتی ترسی له فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و بۆیه دواجار پێشنیاری تازه‌مان خسته ڕوو به سیسته‌می تێكه‌ڵ.
ئاماژەی بەوەشدا: ” مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هەروەها ئاماده‌یی نیشاندا، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ فرە بازنە.
»پێكهاته‌كان و نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مانی كوردستان مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی یه و نابێت هیچ لایه‌نێك ئه‌و مافه به‌خۆی بدات كه بیه‌وێت له گرنگی پێكهاته‌كان كه‌م بكاته‌وه .
كه تا ئێستاش له سنوری پارێزگای سلێمانی كاندیدێكی پێكهاته‌كان ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه ئه‌مه‌یان نیشانه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافی پێكهاته‌كانه له‌م سنوره ، نه‌وه‌كو به پێچه‌وانه‌وه كه له سنوری هه‌ولێر و دهۆك ئه‌و زهمینهلهباره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی خۆیان بكه‌ن.
»هیچ لاری نیه كار به لیستی بایۆمه‌تری دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت و پێویست ناكات شه‌فافیه‌تی هه‌ڵبژاردن به پارتی بفرۆشنه‌وه.