پشتیوان كەریم- سۆران:
لەبارەی نرخی سووتەمەنی و گۆڕانكاریەكانی لە ئیدارەی سۆران، رەشید مستەفا، خاوەنی وێستگەی سووتەمەنی چوار چەل بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكرێت نرخی سووتەمەنی زیاتر روو لەدابەزین بكات.
ئاشكراشیكرد:” لەئێستادا نرخی جۆرەكانی سووتەمەنی لە سەرجەم وێستگەكانی سووتەمەنی لە سنووری ئیدارەی سۆران بەم شێوەی خوارەوەن:
نرخی بەنزینی كاری تایبەت بە تاكسی 690 دینارە.
نرخی بەنزینی حكوومی لاناز 800 دینارە.
نرخی بەنزینی سووپەر 1300 دینارە.
نرخی بەنزینی محسن 1100 دینارە.
نرخی بەنزینی نۆڕماڵ 950 دینارە.
نرخی گازوائیل سووپەر 1000دینارە.
رەشید مستەفا، لەبارەی نرخی نەوتی سپی ماڵانیش روونیکردەوە:” نرخی نەوتی سپی ماڵان لتری بە 1000دینارە، هەر بەرمیلێک نەوتیش بە 220هەزار دینار دەفرۆشرێت.”