زاری كرمانجی – سۆران :
بە بۆنەی بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، زیاتر لە دە هەزار زیارەتكاری ئێرانی لە رێگەی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو كەربەلا و نەجەف دەكەونە رێ .
یەكێك لە ئەندامانی لیژنەكانی تایبەت بە پێشوازی زیارەتكاران كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە زاری كرمانجی راگەیاند:”لە نێو زیارەتكاران بەشێكی زۆری منداڵ هەیە”.
لە كاتی ئەنجامدانی مەراسیمی یادكردنەوەكە، بەشداربووان بە زنجیر و چەقۆ و جۆرەها ئامرازی برینداركردن لە خۆیان دەدەن و خوێن جەستەییان سوور دەكات.
پێشتر بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵان بە جلوبەرگ و رووخساری بە خوێنەوە، نیگەرانی رێكخراوەكانی مافی منداڵانی لێكهوتهوهو داوایان كرد بە هەر شێوەیەك بێت منداڵان دوور بگرن لەو جۆرە یادكردنەوانە.