زاری كرمانجی – سۆران:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، گفتوگۆیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تایبه‌تیش له بواری یاساكانی نه‌وت و گاز، بودجه‌ی عێراق و هه‌وڵه‌كانی پاراستنی سنوور.