سەردار قازی ـ رواندز:
ناوەڕاستکاری بەتوانای ئیدارەی سۆران، بەشێوەیەکی فەرمی بۆ قۆناخی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، روویکردە ریزی رواندز.
کۆڤان، دیرۆکێکی دێرینی لەگەڵ یانەی سۆران هەیە، ئەم وەرزەیش قۆناخی یەکەم لەو یانەیە بووە.
وەرزی رابردوو یانەکەی پایتەختی شەهیدان بەگۆڵی کۆڤان مانەوەی لەریزی یانە نایابەکان مسۆگەرکرد.
دوای پەیوەندیکردنی بەریزی یانەی رواندز، ئەو یاریزانە پەیامێکی بۆ هاندەرانی یانەکەی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێت: “ئەزموونێکی تر لە ژیانم ئەمجارە له یانەی وەرزشی ڕواندز کاروانی وەرزشی خۆم بەردەوامی پێدەدەم، پەنا بتوانم خزمەتێکی بچووکی ئەو شارە خۆشەویستە بکەم وە سوودێکی باشمان بۆیەک هەبێت.”
کۆڤان دەشڵێت: “ئەتان بینمەوە لە پایتەختی میرنشینی سۆران.”
سبەی یەکشەممە یاریی رواندز بەرابنەر بروسک یەکەم تاقیکردنەوەی کۆڤان دەبێت بەدرێسی یانە نوێیەکەی.