وەرزش ـ زاری کرمانجی:
لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لەشاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرا.
ئامانج لەو پێشوازییە، دەربڕینی پێزانین بوو بۆ شاندەکە، بەهۆی ئەوەی لەرۆژانی رابردوو توانیان بۆ چوارەم لەمێژوودا جامی کەنداو ببەنەوە.
پێنج شەممەی رابردوو عێراق لەنێو یاریگەی ”جژع النخله“ و لەبەردەم نزیکەی 70هەزار هاندەر، بە 3 گۆڵ بەرانبەر 2 لەعوممانی بردەوە و، دوای 35 ساڵ چاوەڕوانی نازناوی جامی کەنداویان لەباوەش گرت.