پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
لە بەشێكی شارەكانی هەرێمی كوردستان وەك تێست بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی كارەبا و دڵنیابوون لە توانای دانەوەی 24 كاتژمێری، كارەبا درایە هاووڵاتیان، بەڵام تا ئێستا لە ئیدارەی سۆران تێست بۆ كارەبا نەكراوەو بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران یش پێی وایە دانەوەی 24 كاتژمێر كارەبا وەك تێست زەحمەتە.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن : بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەستەمە تێست بۆ كارەبای 24 كاتژمێری لە سنووری ئیدارەی سۆران بكرێت”.
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران كارەبای سۆران ئاشكراشیكرد:” بە هۆی پێكەوەلكانی كارەبای بازاڕ و گەڕەكەكان ئەستەمە ئەم تێستە بكرێت و سەركەوتوو بێت، چونكە كارەبای هەردوولا پێكەوە بەستراوەتەوەو فیدەری كارەبا تایبەت بۆ سەنتەری بازاڕ نییە”.
گووتیشی:” ناوچەی پیشەسازی سۆران كارەبای لەگەڵ بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەكان پێكەوە بەستراوەتەوە، بەڵام گەر بكریێت لە ئایندەدا ناوچەی پیشەسازی سۆران تێستی كارەبای بۆ بكرێت ئەگەری هەیە سەركەوتووبێت “.
فەیسەڵ حوسێن، ئەوەشی خستەڕوو:” راستە بەشێك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تێستی كارەبای 24 كاتژمێری كراوەو سەركەوتوو بووە، ئەمەش بە هۆی هەبوونی بازاڕی گەورەی هاوچەرخ و تایبەتە”.
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك تێستی كارەبای 24 كاتژمێری كراوە و سەركەتووش بووە”.