مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە نەخۆشخانەکەمان ١٢٢ فەرمانبەرو ٣٤ پزیشک و پەرستار هەیە، هەروەها زیاترلە 20 خۆبەخش و گرێبەست بەشەکانی نەخۆشخانەکە پێک دێن لە بەشەکانی راوێژکاری، خەواندنی نەخۆش، چاودێری چڕ، سەنتەری کۆرۆنا، گوێ، قوڕگ و لووت، پێست، جوانکاری، ئافرەتان، سۆنەر تیشک، بەشی فریاکەوتن و بەشی نەشتەرگەری ٢٤ کاتژمێری، هاوکات لە هەر حاڵەتێکدا نەخۆشەکە پێویستی بە نەشتەرگەری بوو دەبێ بۆی ئەنجام دەدرێت”.
هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، گوتیشی:” زۆربەی زۆری بەشەکانمان چاڵاکن و کار دەکەن بە تایبەت بەشەکانی تاقیگە و زۆربەی پشکنینەکان و ئامێرە پزیشکیەکانمان هەیە.