زاری كرمانجی-سۆران:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوەوە بۆ گوندی سیتكان سەر بە ناحیەی دیانا ئەنجام دەدرێت.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لە بەردەوامی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دەست دەكرێت بە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ئاوی گوندی سیتكان سەربە ناحیەی دیانا”.
گووتیشی: ” پڕۆژەكە لە رێگەی بەڵێندەرایەتی لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوكردنی گرفتی كەمئاوی دانیشتوانەكەی چارەسەر دەبێت.