موڕشید براۆستی – چۆمان:
ماوەی چەند ساڵێكە ژمارەیەك پۆستی كارگێڕی لە قەزای چۆمانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە وەكالەت بەڕێوەدەبردرێن، قایمقامی ناوچەكەش زانیاری لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستەكان و گۆڕانكاری دەخاتەڕوو .
سوارە ئەكڕەم قایمقامی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” هەریەك لە ناحیەی گەڵاڵە و قەسرێ لە سنوورەكەمان بە وەكالەت بەڕێوەدەبردرێن و هێشتا بە فەرمی كەس وەك بەڕێوەبەری ئەو دوو ناحیانە دانەنراوە، بۆ ئەم مەبەستە نوسراومان بۆ ئیدارەی سەبەخۆی سۆران و لەوێشەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرز كردۆتەوە.
قایمقامی چۆمان، دەڵێت:” لە پلانماندایە گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی كارگێڕی بكەین، كە ساڵانێكی زۆرە لە پۆستەكانیان ماونەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە هەڵسەنگاندنییان بۆ دەكەین و لە داهاتوودا بڕیاری گۆڕانكاری دەدەین .
قەزای چۆمان یەكێك لە قەزاكانی ئیدارەی سۆرانە و دەكەوێتە سەر ڕێگەی ھامڵتۆن. ئەم قەزایە ١٨٠ كیلۆمەتر لە باكووری پارێزگای هەولێر و ٢٥ كیلۆمەتر لە سنووری ئێران دوورە. چۆمان ساڵی ١٩٧٠ بووەتە قەزا و چوار ناحیەی هەیە .