شەلا رەشید- زاری كرمانجی
جەمشید رەمەزان، بەرپرسی ئاماری نەخۆشخانەی لە دایك بوون و منداڵانی سۆران، ئاماری لە دایك بوونی راگەیاند” لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو 43 منداڵ لە دایك بوونە، لەوانەش 32 كوڕ و 11 كچ بوونە، 28 منداڵ بە سروشتی و 15 بە نەشتەرگەری لەدایك بوونە، هەروەها لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو 381 منداڵ سەردانی بەشی راوێژكاریان كردووە بۆ چارەسەر كردن، لەوانە 167 كوڕ و 214 كچ بوونە، 689 منداڵ سەردانی بەشی فریاكەوتنیان كردووە، جگە لەمانەش 24 منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایك بوون خەوێندراون.
ئاشكراشی كرد:” هەر لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو 813 ئافرەت سەردانی نەخۆشخانەی لە دایك بوونیان كردووە، لەوانە بەشی راوێژكاری 445، فریاكەوتنی ئافرەتان 88، بەشی سۆنار 255، هێلكاری دڵ 25 و ئەو ئافرەتانەی كە لە نەخۆشخانەكەش خەوێندراون 25 ئافرەت بوونە، هەروەها 623 نەخۆشیش لە ئێواران سەردانی نەخۆشخانەی لە دایك بوونیان كردووە.