زاری كرمانجی-سمیلان:
بەمەبەستی پاراستنی رێگاكە لە رووچوون و رێگری كردن لە رووداوەكانی هاتووچۆ، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، دیواری بەربەست لە رێگای سەرەكی ناحیەی سمیلان دروست دەكرێت.
لەمباريەوە ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” كارو پڕۆژە كانمان بەردەوامە لە رووی چاككردنەوەی رێگاو بانەكان و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم هاتووچۆی شۆفێران، هەروەها لە وەرزی داهاتوو واتە دوای تێپەڕبوونی وەرزی زستان، چەند پڕۆژەیەكی سەرەكی رادەگەیەنین”.
گووتیشی: ” بەمەبەستی پاراستنی رێگاكە لە رووچوون و رێگری لە رووداوەكانی هاتووچۆ، لەلایەن تیمەكانمان دەستكرا بە دروستكردنی دیواری دیواری گابیون لە رێگای سمیلان.