محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
نووسەر و رۆژنامەنووس ئازا حەسیب قەرەداغی، لە فەیسبوكی خۆی بڵاوی كردووەتەوە: سەرۆك كۆماری نەمسا خەڵاتی هونەریی بەخشی د. بەنیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر.
نووسیویەتی ئەم خەڵاتە ساڵانە لە بوارە جیاوازەكانی هونەر و كلتوور و ئەدەبدا دەبەخشرێتە چەند هونەرمەند و نووسەرێكی هەڵبژێردراوی سەرانسەری وڵاتی نەمسا.
ئەوەشی خستەوەتەڕوو ئێوارەی ١٩ی مانگی یەكی ٢٠٢٣ لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری نەمسا، د. ئەلێكساندەر ڤان دێر بێلن سەرۆكی كۆمار و خاتوو ئەندریا مایەر، سكرتێری كۆماری نەمسا بۆ هونەر و كلتوور، خەڵاتی هونەریی نەمسا یان بەخشیە هونەرمەندانی كورد د. نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر.
باسی لەوەشكردووە” لەسەر ڕاسپاردەی بۆردی ڕاوێژكاریی دەستپێشخەریی فەرهەنگی، خەڵاتی هونەری نەمسایی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی بۆ هونەر، فەرهەنگ، خزمەتگوزاری شارستانی و وەرزش، بەخشرا بە سەنتەری لابۆری شانۆی لالش.
جێگای باسە سەنتەری شانۆی لالش لە ساڵی 1998 لە ڤیەننا لەلایەن نیگار حەسیب و شەماڵ عومەر دامەزراوە و ناوەندێكی ئەزموونییە بۆ لێكۆڵینەوە و پێرفۆرمانس و نمایشكاریی نێوان كلتوورە جیاوازەكان. لە ماوەی ٢٤ ساڵی كاركردنیدا ، گەشەی كردووە و بووەتە یەكێك لە گرنگترین و ناودارترین ناوەندی هونەری لە نەمسادا.
لەم ئێوارەیە دا لە گفتوگۆیەكی تایبەتی نیگار حەسیب قەرەداخی بە سەرۆك كۆماری نەمسا ی ووت: “ئێمە سی ساڵ لەمەوبەر وەكو دوو هونەرمەندی كورد پەناهەندەی ئەم وڵاتە بووین، ئێستاش خۆشحاڵین و شانازی دەكەین بەوەی كە بەڕێزتان خەڵاتی هونەری نەمسا دەبەخشنە ئێمە.