تانیا سۆفی-زاری کرمانجی :
جێنیفر لۆپێز، کە چانسی دووەمی بە پەیوەندییە کۆنەکەی لەگەڵ بن ئەفلێک بەخشی کە نزیکەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر کۆتایی هات و لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ هاوسەرگیریان کرد، لەو بەرنامەیەی کە بەشداریی کردبوو، دانی بە هاوسەرەکەیدا ناوە.
جێنیفر لۆپێز و ئەکتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار و بێن ئەفلێک کە 21 ساڵ لەمەوبەر لەیەکتر جیابوونەوە. بەڵام ئەو دووانە دوای چەندین ساڵ یەکتریان بینیەوە و لە 16ی تەمموزی 2022 لە میانی ئاهەنگێکی سادەدا لە لاس ڤێگاس ژیانیان بە خۆشەویستی دەستپێکرد. جێنیفر کە میوانی بەرنامەی تەلەفزیۆنی “ئەمرۆز” بووە، بە نازناوی “خەون” و “ئازیزم” وەسفی هاوسەرەکەی کردووە.
هەروەها ئەستێرەی مۆسیقا باسی لە هاوسەرگیرییەکەی کردووە، جێنیفر سەبارەت بە هاوسەرەکەی بن ئەفلێک دەڵێت: “ئەو وەک خەونێک وایە… زۆر شیرینە بۆ دڵم”.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگە باسی لەوە کرد کە چۆن لەگەڵ بن ئەفلێک چوونەتە ماڵێکەوە. لۆپێز دەڵێت: بەڕاستی ڕووداوێکی گەورەی سۆزداری بوو و بەدیهێنانی هەموو خەونەکانمان بوو.
لۆپێز دەڵێت: “لەکاتی کارکردنماندا پێکەوە بووین بە هاوڕێی باش”. پاشان بۆمان دەرکەوت کە شێتی یەکترین. فیلمەکە کۆتایی هات، بەڵام خۆمم بینی کە بەردەوام بیرم لەوە دەکردەوە. بەڵام بیرم لە کارەکانم دەکردەوە، چونکە لەو کاتەدا تازە لە پەیوەندییەکی سۆزداری دەرچووبووم”.
جێنیفر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێموایە ئێستا تەمەنمان گەورەتر بووە، دەزانین ئێستا زیاتر هۆشیار و ڕۆشنبیرین. چونکە هیچ پرسیارێکمان نییە کە دواتر چی ڕوودەدات لە پەیوەندییەکەماندا. ئەم گۆرانیبێژە پۆپە سەبارەت بە ئەلبوومە نوێیەکەی، This Is Me… Now، وتی کە پڕۆژەی مەبەست درێژەی ئەلبوومی This Is Me ە، کە کاتێک بەرهەم هێنراوە کە دەستگیرانی بن ئەفلێک بووە.