وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ شەممە 21 ـی 1 ـی 2022، كۆمەڵێك یاریی گرنگ دێنە ئەنجامدان كە گرنگترینیان لەپرێمەرلیگ دەبێت.
یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە، لەپرێمەرلیگ بەم شێوەیە دەبن:-
لیڤەرپول – چێڵسی كاتژمێر3:30
كاتژمێر 6:00 ـیش لەم خولە ئەم یارییانە دێنە ئەنجامدان.
ساوسهامتۆن – ئەستۆن ڤێللا
لیستەرسیتی – بڕایتۆن
بۆرنمەس – نۆتێنگهام
وێستهام – ئێڤەرتن
هەروەها كاتژمێر 8:30
كریستاڵ پاڵاس – نیوكاسڵ یونایتد بەیەك دەگەن.
لەلالیگا گەڕی 18 ـی خولەكە بەڕێوەدەچێت تێیدا، بە یاریی كاتژمێر 4:00 رایۆ ڤاییكانۆ – رسال سۆسیداد دەست پێدەكات
كاتژمێر6:15 ئیسپانیۆڵ – ڕیال بێتیس
كاتژمێر 8:30 ئاتلێتیكۆ مەدرید – ڤایدۆولید
دوای یاریی لە 11:00 دەبێت سێڤییا – كادێز، رووبەڕوو دەبنەوە.
سێریا ئەی پێدەنێتە گەڕی 19 ئەمڕۆ ژمارەیەك یاریی لەخۆدەگرێت.
5:00 هیلاس ڤیڕۆنا – لیچی
8:00 سالێرینتانا – ناپۆلی
10:45 فیۆرێنتینا – تۆرینۆ
گەڕی 16 بۆندزلیگاش بەڕێوەدەچێت، كاتژمێر 5:30 پێنج یاریی لەخۆدەگرێت تێیدا،
شتوتگارت – ماینز
وۆڵفسبۆرگ – فرایبۆرگ
بوخۆم – هێرتا بەرلین
یونیۆن بەرلین – هۆڤینهایم
ئینتراخت فڕانكفۆڕت – شاڵكە 04
هاوكات كاتژمێر 8:30 كۆڵن – ڤێردەر برێمەن بەیەك دەگەن.