سەردار قازی ـ رواندز:
ماوەیەکە دەنگۆی دروستکردنی بەنداوی رواندز هەیە، بەرپرسانی یەکەی ئیداری ناوچەکە بەچڕی لەسەر هێڵن بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دروستکردنی بەنداو.
لەرۆژانی رابردوو ئەحمەد قادر قايمقامی قەزای رواندز، بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ پڕۆژەی بەنداوی رواندز سەردانی عەبدولرەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستانی کرد لەنزیکەوە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو بەنداوە تاوتوێ کران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی فەرمی قائمقامیەتی رواندز، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆژەی بەنداوی ڕواندز کراوهو باس لهوه كراوه له كاتى تهواو بوونيدا گرنگیەکی زۆری بۆ بوژانەوەی قەزاکە دەبێت لە پلانی(۲۰۲۲)ـی وەزارەتەکەیانە و لە قۆناخی کۆتایی دیراسە و دیزاین دایە و بودجەشی بۆ تەرخان کراوە و لەمساڵدا ئامادە دەکرێت.
هاوکات ئەحمەد قادر، قائمقامی ڤەزای رواندز گوتی:” نەخشەسازی بەنداوی رواندز، 83%ـی کارەکانی تەواو بووە و دوای تەواو بوونی نەخشەکە، لە هەوڵی ئەوەدا دەبین ڕەزامەندی وەربگیرێت و کارەکانی دروستکردنی بەنداوی ڕواندز دەست پێبکات.”
درێژەی پێدا:” ئەو پڕۆژەیە یەکێک دەبێت لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سنووری قەزای رواندز و ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران.