زاری كرمانجی -هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١/١٩ بە سەرپەرشتیی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان و به ئامادبوونی نوێنەرانی نووسینگەی بهڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوهیهك لەگەڵ گرووپی ڕاوێژکاریی سەربازیی ئەمهریکا، نوێنەری نووسینگەی ئەمهریکا بۆ هاوکاریی ئەمنیی عێراق، ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمهریکا و یەکەی سیاسی و ئابووری لە کونسولخانەی ئەمهریکا له ههولێر، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیڕەوی کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمهریکا و هەرێمی کوردستان، بهڕێوهچوو.
لە کۆبوونەوهكهدا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی ئەمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان کرایەوە، هەورەها تیشک خرایە سەر بهرهنگاربوونهوهی تیرۆریستانی داعش کە مەترسیی ڕاستەقینەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێراکردن و بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە له هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانیدا.
نوێنەرانی ئەمهریکا هەموو پشتگیرییەکی وڵاتەکەیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە خستە ڕوو، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاریکارییە سەربازی و مرۆیییەکان بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان.