به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن
به‌رێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
نوسه‌ر و ڕۆماننوسی به‌رازیلی (پاولۆكویلۆ)ده‌ڵێ” هه‌ندێك له كه‌سه‌كان هێنده بێ توانان له بڕیاردان، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رپرسیاریه‌تی كاره‌ساته‌كانی جیهان بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌وانی تر”.
شكی تێدانییه گواستنه‌وه و گه‌یاندنی قوتابی له ماڵ بۆ قوتابخانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گرنگی ناو پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌یه و، زۆر جار له زۆر شوێن كێشه‌و گرفتی لێ دروست بووه و وه‌كو پێویست نه‌توانراوه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێ.
به دڵنیایی پاراستن و ڕێك و پێكی گواستنه‌وه‌ی قوتابییان به‌شێكه له سه‌ركه‌وتنه‌كانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، گه‌ر هاتوو هه‌ر گرفت و كۆسپێك له گواستنه‌وه‌ی قوتابییان هه‌بێت ئه‌وا كاریگه‌ری خراپ و ئه‌رێنی دروست ده‌كات له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕێنمایی تایبه‌تی ده‌ركردوه سه‌باره‌ت به رێكخستنی هاتوچۆی قوتابییان و له په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و قوتابخانه‌كان لیژنه‌ی به‌دواداچوونی هاتوچۆی قوتابییان پێك ده‌هێنرێت كه ئه‌ركیان جێ به جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕێك و پێكی هاتوچۆی قوتابییانه بێ گرفت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌ڵام پێویسته له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان هه‌میشه به‌دواداچوونی وورد و به‌رده‌وام هه‌بێت له سه‌ر چۆنیه‌تی هاتوچۆكردنی قوتابییان له قوتابخانه‌كان و تا چه‌ند قوتابخانه و شوفێره‌كان و كۆمپانیای گواستنه‌وه پابه‌ندن و رێنماییه‌كان وه‌كو خۆی جێ به‌جێ ده‌كرێ، چونكه پرسی گواستنه‌وه‌ی قوتابییان پرسێكی گرنگ و جێگای بایه‌خی به‌رده‌وامه له ناو پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن.
له‌و وتاره‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه‌وا لیژنه‌كانی به‌دواداچوون له په‌روه‌رده به‌رده‌وام پشكنین و به‌دواداچوون بۆ پاسه‌كان بكه‌ن، تا چه‌ند گونجاون و به‌پێی ڕێنماییه‌كان كارده‌كه‌ن له ڕووی پابه‌ندی شوفێره‌كان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاسه‌كان نابێ په‌رده دابنرێ و ده‌نگی ڕادیۆ به‌رز بێت و پۆسته‌ر و ڕیكلام بۆ شوێنی تر بكات و نرخه‌كان گونجاو بن و قوتابی زیاتر هه‌ڵنه‌گرن.
پێویسته پاسه‌كان مه‌رجی هاتوچۆی تێدا بێ و شۆفێره‌كان مۆڵه‌تیان هه‌بێ و ناسراوبن و ته‌مه‌نیان له سه‌رووی (20)ساڵیه‌وه زیاتر بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێره‌كان له هاوین به‌شداری بكه‌ن له خولی تایبه‌ت به شۆفێری كردن و بڕوانامه‌ی ئه‌و جۆره خولانه مه‌رجی به‌شداری كردن بێت له هاتوچۆی قوتابییان كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ئه‌نجام بدرێ، جگه له‌وه‌ش سه‌لامه‌تی و پارێزگاری و ئاسوده‌یی قوتابییان له سه‌رووی هه‌موو شتێك دایه و خێزانه‌كان ده‌بێ دڵنیابن كه گه‌یاندنی منداڵه‌كانیان به سه‌لامه‌تی بۆ قوتابخانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان و له سه‌رخۆ و هاژووژتن و جێ به‌جێ كردنی دیسپلینی شۆفێری نموونه‌یی، گرنگه له‌لایه‌ن دایك و باوكانه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكرێ تا دڵنیا و ئاسوده‌بن له سه‌لامه‌تی گه‌یاندنی منداڵه‌كانیان.
گهرنموونهی وڵاتی میرنشینه‌كانی عه‌ره‌بی وه‌ربگرین چۆن پرسی هاتوچۆی قوتابییانیان رێك خستووه، ئه‌وان سیسته‌می چاودێری زیره‌ك بۆ قوتابییان له پاسه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ قوتابخانه تایبه‌ته‌كان، كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ده‌زگای گواستنه‌وه‌ی ئیماراتی راگه‌یاندوه كه سیسته‌می زیره‌ك ده‌به‌ستن له پێناو سه‌لامه‌تی قوتابییان بۆ(2370)پاس بۆ خزمه‌تی (110)هه‌زار قوتابی كه پێك دێت له (3)سێ ئامێری زیره‌ك جێگیر له پاسه‌كان له‌گه‌ڵ (7)حه‌وت كامیرای چاودێری له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی پاسه‌كان و به‌ده‌زگای سه‌ره‌كی كاری له سه‌ر ده‌كرێ كه ئه‌و ده‌زگایه هه‌موو هه‌له‌یه‌كی مرۆڤ تۆمارده‌كات، ناهێڵی قوتابی له بیر بكرێ ، وه ده‌بێ هه‌موو پاسه‌كان(GPS)ببه‌ستن كه ده‌توانرێ به ئاسانی شوێنه‌كانیان ده‌ست نیشان بكرێ و ناوه ناوه هه‌ڵمه‌تی پشكنین بۆ پاسه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ بۆ زانینی پابه‌ندی شۆفێره‌كان به مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی قوتابییان، لێپرسینه‌وه‌ی پێویست ده‌كرێ به‌رامبه‌ر به‌كه‌مته‌رخه‌م و سه‌رپێچی كاران، له‌و سیسته‌مه په‌روه‌رده و قوتابخانه و ماڵ ده‌توانن چاودێری گواستنه‌وه‌ی قوتابییه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له سعودیه له رێگای سیسته‌می نور ناونوسین ده‌كرێ بۆ هاتوچۆی قوتابییان له رێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناو قوتابی و شوێنی و ماڵ و قوتابخانه و پۆل و ته‌مه‌ن ئه‌و زانیارییانه ده‌نێرێ، كه ئه‌و سیسته‌مه بۆ زیاتر له (25)هه‌زار پاس و زیاتر له (28)هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و شوفێر و سه‌رپه‌رشتیار رێكخراوه و توندترین شێوه‌یان هه‌یه بۆ سه‌لامه‌تی و پارێزراوی گه‌یاندنی قوتابییان له ماڵ بۆ قوتابخانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
ده‌كرێ له داهاتوودا سوود له‌و جۆره نموونانه‌ی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان وه‌ربگرین تا سه‌لامه‌تی گه‌یاندنیان پارێزراو بێت، ده‌كرێ قوتابخانه‌كان چاودێرێك له پاسه‌كان دابنێن له پێناو سه‌لامه‌تی زیاتری قوتابییان و دڵنیایی و ئاسوده‌یی كه‌س و كاریان.