سەردار قازی ـ سۆران:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رێنماییەکانی ئەم وەرزەی چالاکییەکانی خۆی بڵاوکردەوە و بڕیار لەسەر یانە پلە یەکەکانیش درا.
بەگوێرەی رێنمایی فیدراسیۆن، وەرزی ئەمساڵی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەشێوەی یەک قۆناخ دەبێت 19 یانە پشکداری تێدا دەکەن.
هەردوو یانەی رواندز و هەڵۆ نوێنەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن، لەرکابەری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.
بەدرێژایی خول هەر یانەیەک 18 یاریی ئەنجامدەدات و دیاریی کردنی یاریگەش بەگوێرەی تیر و پشک دەبێت.
لەدرێژەی رێنماییەکاندا هاتووە کە دوو یانەی یەکەم و دووەمی خول راستەوخۆ سەردەکەون بۆ کێبڕکێی وەرزی ئایندەی یانە نایابەکان و سێ یانەی کۆتا پلەی ریزبەند دادەبەزن بۆ پاڵەوانێتی یانە پلە دووەکانی کوردستان.
ئەوەش هاتووە کە هەر یانەیەک پێش یاخود پاش راکێشانی تیر و پشک پاشەکشێی کرد، هیچ یانەیەک جێگەی ناگرێتەوە هەر سێ یانەی کۆتایی دادبەزن بۆ پاڵەوانێتی پلە دوو.