زاری کرمانجی – وەرزش :
کوردستان بە فەرمی داواکاری پێشکەشدەکات بۆ میوانداریکردنی
یارییەکانی جامی کۆنیفای 2024 .
جەلال سەعید، گوتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان راگەیاند: “لە ئێستادا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، کەیسی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکات بۆ میوانداریکردنی کۆنیفای ساڵی 2024.”
گوتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئەوەشی گوت، “لە کۆبونەوەی ساڵانەی کۆنیفا کە بڕیارە 27ــی ئەم مانگە لە شاری مادیسۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپێ پێی کوردستان تاڕق عەبدولرەحمان، بەفەرمی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراوەو بە ئۆنلاین بەشدار دەبێت و بڕیاریشە تەواوی ئامادەکاری کوردستان بخاتەروو بۆ میوانداریکردنی کۆنیفای 2024.”
جامی کۆنیفا چوار ساڵ جارێک بۆ هەرێمە بێ وڵاتەکان ئەنجام دەردرێت. لە ساڵی 2024 لە ژێر ئەم ناوە بەڕێوە دەچێت و هەڵبژاردەی کوردستانیش وەکو یەکێک لەو هەرێمە بێ وڵاتانەی لە جیهاندا هەن بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە دەکات.
پێشووتر و لەساڵی 2012 کوردستان میوانداری یارییەکانی ئەو جامەی کردو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، کە یاریەکانی لەسەر یاریگەیی فڕەسۆ هەریری، یاریگەیی دهۆک و یاریگەی سلێمانی بەڕێوەچوون.