پشتیوان کەریم – سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، لە رێگەی زاری کرمانجییەوە ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكان دەكاتەوە، ئەوانەی خوازیارن راژەكانیان بگوازنەوە سەر میلاكی بەریوەبەرایەتیەکەمان پەیوەندیمان پێوە بكەن تا دەست بكرێت بە ڕێكاری گواستنەوەیان”.
سەفا سەعیدخان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئەوەش دەخاتەڕوو:” بۆ ئەو مەبەستە لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس، یاسا، کارگێڕی، ژمێریاری، هەروەها دبلۆم، چەند فەرمانبەرێکی دیكە کە بە بڕوانامە مەرج نییە، پێویستیمان پێی هەیە “.
ئەوەشی ئاشکرا کرد:” ئەم ئاگادارییە بۆ دامەزراندن نییە و تەنها بۆ گواستنەوەی راژەیە، جگە لە سلکی سەربازی ئەوان ناگرێتتەوە، بەدیاریکراوی ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە پێشتر دامەزراون، بۆ ئەو مەبەسەتە دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07507810444 بکەن .”